سه‌رچاوه هه‌واڵیه‌كان بڵاویانكردۆته‌وه، ئافره‌تێكی به‌ریتانیایی له رێگه‌ی به‌رنامه‌ی (گوگڵ ستریت ڤیۆ) بۆی ئاشكرابووه كه مێرده‌كه‌ی ناپاكی له‌گه‌ڵدا كردووه.
سه‌رچاوه‌كان روونیانكردۆته‌وه، ئه‌و ئافره‌ته وتویه‌تی: مێرده‌كه‌م پێی راگه‌یاندووم كه به هۆی كارێكه‌وه بۆ چه‌ند رۆژێك گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌م، به‌ڵام كاتێك له رێگه‌ی به‌رنامه‌ی (گوگڵ ستریت ڤیۆ) چاودێریم كرد، بۆم ده‌ركه‌وت هه‌ر له له‌نده‌ن ئۆتۆمبێلی مێرده‌كه‌م له‌به‌رده‌م ماڵێك وه‌ستاوه.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یانداوه، ئێستا ئافره‌ته‌كه دوو پارێزه‌ری گرتووه، تاوه‌كو به زوویی ته‌ڵاقی خۆی له مێرده‌كه‌ی وه‌ربگرێت، له به‌رامبه‌ریشدا پارێزه‌ری پیاوه‌كه گوگڵی تاوانباركردووه به روودانی ئه‌م كێشه‌یه و چه‌ندین كێشه‌ی دیكه و وتویه‌تی: گوگڵ بۆته هۆی دروستبوونی چه‌ندین كێشه، به جۆرێك له رێگه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌وه تایبه‌ته‌مه‌ندیه‌كانی كه‌سه‌كان ئاشكرا ده‌بن.
جێی ئاماژه‌یه، به‌رنامه‌ی (گوگڵ ستریت ڤیۆ) راسته‌وخۆ وێنه‌ی شه‌قامه‌كانی له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا له‌سه‌ر ئینته‌رنێت به‌خش ده‌كات.
werash.wordpress.com