ئه‌و ڕۆشنبیره‌ی له‌ناو ئازاری ژناندا توشی په‌ستاوی خوێنی بیركردنه‌وه‌و داهێَنان نه‌بێت و جه‌نگێکی مه‌عریفیی ڕاسته‌قینه له‌به‌رامبه‌ر ئایینی ئیسلام نه‌کات لای من رِۆشنبیرو ئازادیخواز نییه ئیتر خودای ده‌كرد چوارده برِوانامه‌ی دكتۆرای ده‌بوو، بیست و پێنج زمانی ده‌زانی و حه‌فتاو نۆ كتێبی چاپكردبوون.
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی
چاوپێكه‌وتنى : ئیبراهیم عه‌باس
ئیبراهیم عه‌باس: باله‌كتێبه‌كه‌ته‌وه (سێكس و شه‌رع و ژن له‌مێژووى ئیسلامدا) ده‌ست پێبكه‌ین، كه‌ده‌تزانى جورئه‌تى دژه‌به‌رایه‌تیت بۆ ئیسلام، باجى قورسى به‌دوادا دێت, له‌به‌ر چى ئه‌م كتێبه‌ت نووسى؟
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی: رِۆژ نییه له‌ناو كوردستاندا ژنان نه‌كوژرێن. رِه‌نگه كوشتن یه‌كێك بێت له‌ئه‌هوه‌نترین ئه‌نجامه‌كانی چاره‌نوسی ژنان. هه‌ر بۆ نموونه گه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سایكۆلۆژی بۆ نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كانی ژنان بكه‌ین ده‌رده‌كه‌وێت له‌سه‌دا شه‌ست و پێنجی ئافره‌تانی كورد به‌تیرۆركردنێكی سه‌ره‌تاییانه (خه‌ته‌نه‌كردن) لاشیپانیان تیرۆر كراوه. به‌پێی رِاپۆرته‌كان ته‌نها له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2008دا 56 ژن كوژراون و 150 ژنیش سوتاون, باشتر بڵێین سوتێنراون. هه‌ولێر به‌پله‌ی یه‌كه‌م و سلێمانی دووهه‌م و دهۆك سێهه‌م. باسی زیندانیكردن و مه‌سه‌له‌ی ناموسپه‌رستی بخه‌ره‌لاوه كه‌نابێت پشتگوێ بخرێن.! ژن بووه به‌شه‌ره‌فی پیاوو هێمایه‌ك بۆ دین, جابۆئه‌وه‌ی جانه‌وه‌ره‌كان ئه‌م شه‌ره‌ف و دینه بپارێزرێن پێویستیان به‌گوێبیستی قرخه‌قرخى سه‌ربرِینی ژنانه, ده‌بێت گوێبیستی كرِوزانه‌وه‌ى هاوارو په‌یامى شاراوه‌ى ژێر چه‌پَۆكى یاساى باوك و براو كه‌سوكاریان بن. ئایا له‌پێناو ئه‌م كاره‌ساته جه‌رگبرِانه‌دا كتێب نوسین پێویست نییه.؟

hand handler (ordonorge@gmail.com) له لایان
نوره‌دین له سه‌نته‌ری ئازادییه‌کانی کوردستان